گرده‌كانی ده‌ور و پشتی شـــارى سليمانى گرده‌كانی ده‌ور و پشتی شـــار شوێنی شاری سلێمانی به‌قه‌دپاڵی چیای گۆیژه‌وه هه‌ڵبژێراوه, له دووره‌وه هه‌میشه چه‌شمه‌ندازی چیـــای به‌رزی پیره‌مه‌گرون كه (٢٦٧٠م) به‌رزه و لای خۆرئاوایه‌وه چیـــای گڵـــه زه‌رده دیاره. شوێنی كۆنی سلێمانی له سه‌ره‌و لێژی خوار گۆیژه‌دا هه‌ڵبژێردراوه: به‌ڵام ده‌وروپشتی شاری كۆن. كۆمه‌ڵی گرد بوو, كه له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی شاردا شوێنی كشتوكاڵ بوون و ورده ورده هه‌ندێكیان بوون به گۆرستان له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی شاردا, زۆربه‌ی ئه‌و گردانه بوون به خانوو , كه‌واته ده‌توانین بڵێین شاری سلێمانی ئێستا چوار ده‌وری به چیا ته‌نراوه شاره‌كه خۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه گردێكه كه ناویان به‌م جۆره لێنراوه: ١ ـ گردی حــاجی ئه‌وڵا ـ پشتی باخی شێخ له‌تیف. ٢ ـ گردی ناوه‌راست, پێشیان ده‌وت گردی سه‌ید عه‌بدول كه‌ریمی كاسه و كه‌وچك, چونكه ئه‌و زاته‌ی لێ نێژراوه. به‌رامبه‌ر گردی حاجی ئه‌وڵا ته‌نیشت ڕێگا كۆنه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه. ٣ ـ گردی سه‌یوان: ته‌نیشت گردی ناوه‌راست و شێخ مارفی نۆدێ باوكی كاك ئه‌حمه‌دی شێخی لێ نێژراوه. ٤ ـ گردی شێخ حسێنی قازی كه پێشی ده‌ڵێن گردی شێخه بچكۆله, چونكه ئه‌و دوو زاته‌ی لێ نێژراوه, ( شێخ حسێنی قازی) خوشكه‌زای كاك ئه‌حمه‌دی شێخه و (شێخ محمد: شێخه بچكۆله) كوڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ ئه‌كه‌وێته پشتی گردی سه‌یوانه‌وه. ٥ ـ گردی گوڵان : پێشی ده‌ڵێن گردی مامه یـــاره, چونكه له‌سه‌ر ئه‌و گرده نێژراوه پشتی كارێزی وه‌ستا شه‌ریف. ٦ ـ گردی گاوران : پێشی ده‌ڵێن گردی ئه‌ڵه‌مانه‌كان, چونكه گۆرستانی گاوره‌كانه, له پشتی گردی شێخ حسێنی قازییه‌وه. ٧ ـ گردی هۆمه‌ره كوێر: له نێوان گردی سه‌یوان و گوندی قرگهدایه. ٨ ـ گردی سه‌لیم به‌گ: له‌پشتی گردی گاورانهوهیه له‌سه‌ر رێگای قرگه. ٩ ـ گردی كانی شه‌كراو : له پشتی گردی سه‌لیم بهگهوهیه. ١٠ ـ گردی سووتاو یـــان گرده گڕوێ : شوێنی كانی به‌ردی مهڵكهند ییهكانه, ده‌كه‌وێته پشتی تانكی ئاوه‌كه‌ی سه‌روو شار. ته‌نیشت (گوندی ئه‌ڵمانی ئێستا) . ١١ ـ گردی صالحی مه‌حمود ته‌نیشت گردی ده‌باشان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات (نزیك گوندی ئه‌ڵمانی ئێستا). ١٢ ـ گردی ده‌باشان: ئه‌میش له ته‌نیشت گردی صالحی مهحمودهوهیه. (شوێنی میوانخانه‌كه‌ی ئێستای مام جه‌لال) ١٣ ـ ناوگردانی خواروو پشتی سه‌روو كوردساتی ئێستا نزیك دهربهندهكهیه. ١٤ ـ ناو گردانی سه‌روو : كه پێی ده‌ڵێن دۆڵه میران له پشتی ناوگردانی خواره‌وه‌یه. ١٥ ـ گردی كانیه به‌هاره: ئه‌م گرده ده‌كه‌وێته پشتی دۆڵه میران. ١٦ ـ گردی جۆگا : له به‌رامبه‌ر شه‌خسی شێخ جافرهوهیه. شوێنی سه‌رۆكایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و به‌رامبه‌ر ته‌نیشت خه‌سته‌خانه‌ی مناڵان . ئێستا كراوه به گه‌نجینه‌ی ده‌رمان. ١٧ ـ گردی فه‌قێیان : له پشتی مزگه‌وتی كانی ئاسكانه و وه‌ختی خۆی فه‌قێكان و مه‌لاكان یاریان تێدا كردووه. ئێستاكه شوێنی مزگه‌وتی شافیعی و ته‌لاری ئازادی مۆڵ به‌رامبه‌ر پاركی ئازادیه. ١٨ ـ گردی شێخ ئه‌حمه‌دی هندی : ئه‌م گرده به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ری كارێزه ووشكه له پشت به‌نزینخانه‌كه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی هندیه. ١٩ ـ گردی قۆریه شكاو : له پشتی ئاوی قۆریه شكاوهوهیه, واتا له به‌رزاییه‌كانی پشتی گه‌ره‌كی شۆرش. ٢٠ ـ گردی غاباته‌كه : ئه‌میش گردی ماڵی پارێزگاره (محافڤ) . ٢١ ـ گردی مسكێنان : له پشتی شه‌خصی ئابڵاخهوهیه. ٢٢ ـ گرده‌كان ـ كه گردی ( رعایه شه‌باب و ئه‌و ریزه گرده كه پێیان وتوون و ده‌ڵێن گرده‌كان. ٢٣ ـ گردی گه‌وره : ئه‌و گردی گه‌وره‌یه‌یه له پشتی رعایه شهبابهوهیه. ٢٤ ـ گردی كه‌ر تڕێنهكه : له‌به‌رده‌می خانووه‌كانی كارگه‌ی جگهرهكهوهیه, پشتی مزگه‌وتی حاجی محه‌مه‌دی كۆڵه‌كه له‌سه‌ر جاده‌ی سالم. ٢٥ ـ گردی موشیراوا : له پشتی كارگه‌ی سه‌هۆڵی قه‌ندیل و خوار مۆزهخانهكهیه پشتی ته‌لاری سالم. ٢٦ ـ گردی شێخ فه‌تاح : به‌رامبه‌ر گردی شێخ محێدینه كه گۆرستانه. ٢٧ ـ گردی شێخ محێدین : له پشتی مۆزهخانهكهوهیه , كه گۆرستانه. ٢٨ ـ گردی گۆره جووله‌كه : سه‌رو جووله‌كان و خوار یاریگای په‌روه‌رده‌یی ئیداره محهللیهوهیه, له كۆندا گۆرستانی جووله‌كان بووه. ٢٩ ـ گردی كاك ئه‌حمه‌دی بۆن خۆش : خوار گۆره جووله‌كه. ٣٠ ـ گردی شێخ هه‌باس : خوار جووله‌كان. ٣١ ـ گردی حاجــی مه‌لا عه‌لی : به‌رامبه‌ر دهباخانهكهیه. خوار دهستارهكه به ده‌سته چه‌پدا شوێنی گه‌ره‌كی حاجیاوه. ٣٢ ـ گردی زێرینۆك : ڕێگه كۆنه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه پێشی گردی كانی بــا, به ده‌سته راستا به‌ره‌و تانجه‌رۆ. ٣٣ ـ گردی كانــی بـــا : دوای گردی زێرینۆكه. ٣٤ ـ گردی پیر میكایل : به‌رامبه‌ر سه‌لیم به‌گ پشتی دێی هۆمه‌ره كوێره. Share this:TwitterLinkedInFacebookYouTubeLike this:Like Loading... Related Leave a Reply Cancel reply Enter your comment here... Fill in your details below or click an icon to log in: Email (required) (Address never made public) Name (required) Website You are commenting using your WordPress.com account. ( Log Out / Change ) You are commenting using your Twitter account. ( Log Out / Change ) You are commenting using your Facebook account. ( Log Out / Change ) Cancel Connecting to %s Notify me of new comments via email. Notify me of new posts via email. Δ This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.
Leave a Reply