شاری سلێمانی شارێكی شاخاوییه له كۆتایی ساڵی (١٧٨٤) دا كۆتایی هات به دروستكردنی له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای میری بابانییه‌كان له نزیك ناوچه‌ی سه‌را, كه مامی [ مه‌حمود پاشـــا] ساڵی (١١٩٦كۆچی) دروستی كردووه. له‌سه‌ر سنووری گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی ئه‌م شاره دروستكراوه ئیبراهیم پاشا چه‌ند خانوویه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌مامێك و مزگه‌وتێك و بازارێكی تیا دروستكردووه و له قه‌ڵاچوالانه‌وه كه پایته‌ختی بابانیه‌كان بوو گوێزایه‌وه بۆ سلێمانی و وه داوای له خه‌ڵكی لادێكان كرد ئه‌وانیش بگوێزنه‌وه بۆ شاری سلێمانی وه له‌و مێژوه‌وه شاری سلێمانی ویستویه‌تی جێگای شاره‌زووری مێژووی بگرێته‌وه كه له زۆر كۆنه‌وه ئاوه‌دانی تیا هه‌بووه.
سنووری شاری سلێمانی بریتیه له شاخی گۆیژه و قه‌یوان له باكور, و تاسڵوجه له ڕۆژئاوا, گڵه‌زه‌رده له باشور به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ناوچه‌یه‌كی ده‌شتاییه و ئه‌ڕوانێ به‌سه‌ر ده‌شتی شاره‌زووردا. شاری سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی قه‌زای مه‌ركه‌زه بریتیه له چوار قه‌زا: هه‌ڵه‌بجه, شارباژێر, ڕانیه, و قه‌ڵادزه.
میسته‌ر هارت له په‌راوه‌كه‌ی خۆیدا له ساڵی ( ١٨٢٠)دا یانی دوای ته‌واو بوونی به ٣٦ساڵ ژماره‌ی دانیشتوانی ١٠ هه‌زار كه‌سێك بووه و ژماره‌ی ماڵیشی (٢١٤٤) ماڵ بووه كه‌له‌مه (١٣٠) ماڵی جوله‌كه وه (٩) ماڵی كلدانی و (٥) ماڵیشی ئه‌رمه‌نی بووه.
ئـــاو و هه‌وای شاری سلێمانی
ئاو و هه‌وای سلێمانی ئاو و هه‌وایه‌كی كیشوه‌ری به پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه بۆ ژێر سفری سه‌دی له زستاندا و ئه‌گاته (٤٠) پله‌ی سه‌دی له هاویندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌كه‌وه كه به شاخ ده‌وره‌دراوه وه هه‌ردوو وه‌رزی (به‌هار و پاییز)ی كورتن و باران به‌زۆری له زستان و به‌هاردا ده‌بارێت و ئه‌گاته نزیكه‌ی (٩٠٠-١٠٠٠ ملم) هه‌روه‌ها سلێمانی ناسراوه به هه‌ڵكردنی بــــایه‌كی توند كه پێی ده‌وترێ ره‌شه‌بــا ئه‌ویش له ئه‌نجامی جیاوازی پله‌ی گه‌رما له نێوان شاخه‌كان و ناو شاری سلێمانی دا.
نووسین و كۆكردنه‌وه‌ی
ئه‌كــــره‌می ساڵحی ره‌شه
گـــه‌ڕه‌كه‌كان و لقه‌كانی شارى سليمانى
گه‌ره‌كه كۆنه‌كانی سلێمانی
مه‌ڵكه‌ندی
چوارباخ
ده‌رگه‌زێن
سه‌رشه‌قام
گۆیژه
كانێسكان
جووله‌كان
مه‌ڵكه‌ندی
كۆنترین گه‌ره‌كی شاری سلێمانییه, له پێش دروستكردنی سلێمانیدا دێیه‌كی خنجیلانه بووه, هه‌ندێك ئه‌ڵێن گوایا دێی [ مه‌لیكی هندی ] بووه, به‌ڵام هه‌رگیز ڕێی تێناچێت…! هه‌روه‌ك لای هه‌ندێك به مه‌لیك كه‌ندی واتا هه‌ڵكه‌ندراوی مه‌لیك ده‌زانرێت. ئه‌مین زه‌كی ده‌ڵێ : ره‌نگه ” ملك گوندی”بێ (محمد ئه‌مین زه‌كی به‌گ: تاریخی سلێمانی و وڵاتی به‌غدا ١٩٣٩ز, لاپه‌ره ٨٩) .
دوور نیه (مه‌ل)(كه‌ندی)بووبێت واته كه‌ندی مه‌ل و باڵنده بووه كه هێلانه‌یان تێدا كردووه.
چواربـــاخ
ئه‌وسا بریتی بوو له چوار باخی سه‌وز و ئاودار پڕ بووه له میوه‌هاتی هه‌مه جۆره, وه‌ك : قه‌یسی ، قۆخ , هه‌نار…. كه ئه‌حمه‌د پاشای بابان دروستی كردوون.
ده‌رگه‌زێن
به‌ناوی دێی ( ده‌رگه‌زێنی ) هه‌مه‌دانه‌وه ناو نراوه, چونكه هه‌ندێ له دانیشتوانی له‌كاتی خۆیدا له‌وێوه هاتوون.
سه‌رشه‌قام
ئه‌وسا ڕێگای كاروانی به‌ینی قه‌ڵاچوالان (كه مه‌ركه‌زی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی) و به‌غدا بوو, به كه‌لی (سه‌رگرمه)دا كه به‌م شوێنه‌دا تێپه‌ریوه, بۆیه كه ئـــاوا كرایه‌وه ناونرا گه‌ره‌كی “سه‌رشه‌قامه‌كه”.
گۆیژه
له داری گۆیژه‌وه هاتووه كه ئه‌وسا له‌و شوێنه‌دا و به شاخه‌كه‌شه‌وه زۆر بووه یان به ناوی چیـــای گۆیژه‌وه ناونراوه كه به پشت سلێمانیه‌وه‌یه.
كانێسكان
وشه‌یه‌كی لێكدراوه له (كانی)(ئاسكان) له‌كاتی خۆیدا پێش بنیادنانی سلێمانی كانیاو و بێشه‌ڵان بووه ئاسك رووی تێكردووه بۆ ئاو خواردنه‌وه, هه‌روه‌ها كاروانیش لایانداوه بۆ پشوودان و حه‌وانه‌وه.
جووله‌كان
به‌ناوی ئه‌و جووله‌كانه‌وه ناونراوه كه له‌كاتی خۆیدا تێیدا دانیشتوون.
لقــــی گه‌ره‌كه‌كان
مه‌ڵكه‌ندی
پیرمه‌سوور
حاجی حـــان
گۆیژه
صابوونكه‌ران
قه‌زازه‌كان
گاوران
سه‌رچیمه‌ن
ده‌رگه‌زێن
سه‌ركارێز
سه‌رگۆل
سه‌رشه‌قام
هۆمه‌رمه‌ندان
گونجێ
حه‌وشی په‌سته‌ك سوور
شیوی قازی
چوار بــــاخ
هۆڵی قه‌صابه‌كان
كانی ئاسكان
شێخان
بازاره بچكۆله
ژاڵه‌ییه‌كان
نوری یاوا
تێبینی
له هه‌ندێ گه‌ره‌ك خانوویه‌كی گه‌وره چه‌ند ژوورێكی تێدا بوو ، هه‌ر ژووره‌ی خێزانێكی تێدابووه پێیان ووتوه (حه‌وشی گه‌وره) یان بۆ نیشانه وتوویانه كۆڵانه‌كه‌ی لای حه‌وشی گه‌وره.
Leave a Reply